وێنە: فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت
وێستگە ستایل-
لەگەڵ دەستپێکی گەڕی 82 هەمین فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی لە ئیتاڵیا، ئەستێرەکانی دونیای هونەری بە دەرکەوتنە ناوازەکانیان هەوادارەکانیان سەرسامکرد، چەندین دیزاینی کراسی سەرنجڕاکێش لە سەرەتاکانی کردنەوەی ئەم فێستیڤاڵە جیهانییە بەدیکران کە بەناوبانگترینیان ئەمانەن:
1- کچە مۆدێلی بەناوبانگی هەنگاری باربارا پالڤین بە کراسێکی نەخشێنراوی ڕەشی براندی Intimissimi ی ئیتاڵی دەرکەوت.
2- خانمە ئەکتەری ئەمریکی ئالیسیا سیلڤەرستۆن بە کراسێکی سپی لە دیزاینەکانی Prada دەرکەوت.
3- دەرکەوتنی خانمە ئەکتەری ئوستراڵی کەیت بلانشیت بە نەخشەکانی خانەی Maison Margiela سەرنجی هەوادارەکانی بۆ خۆی ڕاکێشا.
4- ئەکتەری ئەمریکی جولیا رۆبەترس بە پۆشینی کراسێکی براندی Versace لەسەر فەرشی سور دەرکەوت.
5- ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمی ئیتاڵی ئالبا ڕۆفاخر بە دەزاینە ناوازەکەی براندی Dior دەرکەوت.
PM:01:04:02/09/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه