خانمە هونەرمەندێک لە مردن گەڕایەوە
وێستگە ستایل-
خانمە هونەرمەندی میسڕی دالیا بەحری دووچاری ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت بوو لەسەر ڕێگای خێرای کەناری باکور لە کاتی گەڕانەوەی بۆ قاهیرە و لە مردن ڕزگاری بوو.
ئەو خانمە ئەستێرەیە لە میانەی بڵاوکراوەیەکیدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی ڕووداوەکەی داناوە و لەسەری نووسیوێتی" هەمیشە سوپاسگوزاری خودای گەورە دەکەم کە منی پاراست لەو ڕووداوە ترسناکە ، لە کاتی گەڕانەوەم لە کەناری باکورەوە بۆ قاهیرە تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت بووم و لە پڕێکدا تایەی ئۆتۆمبێلەکەم تەقی، من باری تەندروستی و دەروونیم زۆر ماندوو بوو بەڵام پێویست بوو کە بگەڕێمەوە بۆ قاهیرە".
دالیا ئەم وەرزی هاوینە بە سەختترین ماوەی ژیانی دادەنێت و دەڵیت" زۆر ماندووم، نەخۆشی جەستەی و دەروونی تەنگیان پێهەڵچنیوم و ماوەی چەندین هەفتەیە بە هۆی هەوکردنێکەوە لە نەخۆشخانەم و سەرقاڵی وەرگرتنی چارەسەرم".
لای خۆیەوە ئەو خانمە ئەکتەرە سوپاسێکی بێپایانی ئەفسەرانی هاتوچۆ دەکات کە لە کاتی ڕووداوەکەدا خەمخۆرانە یارمەتیان داوە و لەو ڕووداوە سەختە ڕزگاری بووە.
AM:11:29:02/09/2025
ئهم بابهته 876
جار خوێنراوهتهوه