کوڕی گەورە هونەرمەندێکی لوبنانی: 13 ساڵە خەون بە ئەمڕۆوە دەبینم
وێستگە ستایل-
بۆ یەکەمین جار محمد فضل شاکر لە دیمانەیەکی تایبەتدا باس لە نهێنییەکانی پەیوەندی خۆی و باوکی دەکات دوای ئەوەی دوێتەکەی نێوانیان بوو بە کلیپێکی زۆرترین بینراوی نێو جیهانی عەرەبی.
لە میانەی دیمانەیەکی تایبەتی پێگەی RT، ئەو گۆرانیبێژە لاوە کە کوڕی گەورە هونەرمەندی لوبنانی فضل شاكرە بۆ یەکەمین جار باس لە ژیانی تایبەتی خۆی و کارە هونەرییەکانی دەکات دوا بە دوای ئەوەی ئەم کوڕ و باوکە هونەرمەندە توانیان گۆرانی "كيفك ع فراقي؟" بە شێوەی دوێت بڵاوبکەنەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبێت لە نێو خەڵکدا.
گۆرانی "كيفك ع فراقي؟" کە لە پێگەی YouTube بڵاوکرایەوە ڕیزبەندی یەکەمی نێو هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی گرتووە و بە هۆکاری کارامەی لە میوزیک و وتنی گۆرانییەکە بە شێوەیەکی ناوازە و ڕێکخراو دەنگدانەوەیەکی یەکجار زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.
ئەو گۆرانیبێژە گەنجە لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت" بەرهەمهێنانی ئەم دوێتە لەگەڵ باوکمدا تەنها تۆمارکردنی گۆرانییەک نەبووە بەڵکوو خەونی 13 ساڵم بووە، کارکردن لەگەڵ باوکمدا و وەستان لە بەردەمیدا وەک هونەرمەندێک بۆ من زەحمەت بووە بەو پێیەی هەر لە تەمەنی منداڵیمەوە دەنگی ئەو وەک ئیلهامێکی جادووی بووە بۆ من".
PM:02:42:01/09/2025
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه