ئەستێرەیەکی هۆڵیود ڕێگەی پێنادرێت بچێتە کۆشکی سپی
وێستگە ستایل-
خانمە ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی دیان کانوونی تەمەن 88 ساڵ ڕێگریلێکرا لە چوونەژوورەوەی بۆ نێو کۆشکی سپی بە هۆکاری ساختەکردنی تەمەنی لەسەر بەڵگەنامەی سەر پاسپۆرتەکەی.
ڕۆژنامەی نیۆرک پۆستی ئەمریکی ڕایگەیاند کە خانمە ئەستێرەی فیلمی بەناوبانگی "Heaven Can Wait" ئەم هەفتەیە لە پاش ئەوەی هەوڵی چوونەژوورەوەی داوە بۆ نێو کۆشکی سپی ڕێگریلێکراوە و لە لایەن یەکێک لە پاسەوانەکانی ئاسایشی کۆشکی سپییەوە قەدەغەی چوونەژوورەوەی لێکراوە.
کانون بە هاودەمیکردنی هەریەکە لە کیم دۆگلاس، ترەیسی برێگمانی ئەکتەر و کریستین ئەڤانتی سەرۆک گروپ پێکەوە بە گەشتێک چوونەتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بە مەبەستی بەرهەمهێنانی پۆدکاستێکی نوێ بە ناوی "God's Table"، ئەم کۆمەڵە ئەستێرەیە ڕووبەڕووی ئەم بوارە ناهەموارە بوونەتەوە و چاوەڕێی ڕووداوێکی هاوشێوەیان نەکردووە.
دیان کانوون لەدایکبووی ساڵی 1937 ی واشنتۆنە و چەندەها دەیەیە وەک کەسایەتییەکی ناودار بەردەوامە لە کاری هونەری، ئەم ئەستێرەیە لە ساڵی 1950 ەوە دەستیکردووە بە ڕۆڵبینین لە چەندین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی و لە ساڵی 1976 پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین نواندن لە کورتە فیلمی "Number One ".
PM:12:28:01/09/2025
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه