دۆزینەوەیەکی گرنگ دەربارەی هەسارەی سێریس
وێستگە ستایل-
گۆڤاری "Science Advances" لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا باس لە هەسارەی سێریس دەکات، بەو پێیەی پێشتر زاناکانی زانکۆی ئەریزۆنا چەند تایبەتمەندییەکی ئەو هەسارەیەیان دۆزیوەتەوە کە بارودۆخێکی لەباری هەبێت بۆ ژیانکردنی مرۆڤ.
جێگەی ئاماژەیە کە گەردوونناسەکان بە درێژای چەندین دەیە لەو باوەڕەدابوون کە سێریس هەسارە نییە بەڵکوو بچوکترین هەسارۆکەیە کە دەکەوێتە سەر خولگەی سەرەکی نێوان هەسارەکانی مەریخ و موشتەری، هەروەها پێکهاتەکەی تەنها بەرد و سەهۆڵە و ئاویشی لێیە بەڵام سەرچاوەی وزەەکەی نادیارە.
بەڵام بەم دواییانە و لە نوێترین توێژینەوەی زاناکانی زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکا دەرکەوتووە کە ئەم هەسارۆکەیە سەرچاوەی وزەی هەیە و بە بەکارهێنانی چەند کەشتییەکی ئاسمانی ئاژانسی ناسا توانراوە چەند خاڵێکی پڕ لە وزە لەسەر ئەم هەسارۆکەیە بەدیبکرێت.
بە گوێرەی تەکنیکە نوێیەکانی ناسا زاناکان گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کە تیشکەدەرێکی ناووکی لە 2.5 بۆ 4 بلیۆن ساڵ بەر لە ئێستا لەسەر ئەو هەسارۆکەیە ڕوویداوە کە بۆتە هۆکاری وزەیەکی گەرمی پێویست کە بتوانێت تاوەکە ئێستا چالاکییە ئاوگەرمەکییەکان بەردەوام بێت تیایدا.
PM:03:44:31/08/2025
ئهم بابهته 580
جار خوێنراوهتهوه