‌زاناکانی بواری گەردوونناسی مەترسیەک ئاشکرادەکەن

وێستگە ستایل-

زاناکانی تاقیگەی ئەکادیمیای ڕوسی بۆ زانستی فەلەکناسی و سیستەمی خۆر ئاشکرایدەکەن کە چەند ڕۆژی داهاتوو بەهێزترین شەپۆلەکانی تیشکی خۆر دەگاتە سەر زەوی کە لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە تێبینی نەکراوە.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ئەکادیمیاکە ئاماژە بەوە دەدات کە لە بەشی باشووری نیوەگۆی خۆردا ژمارەیەکی زۆر لە خۆرەپەڵە بەدیکراوە کە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین تیشکی بەهێز و بە هۆکاری خوولانەوەی خۆر ئەو تیشکە بەهێزانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر زەوی دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 20 تیشکی بەهێز بەدیکراون کە 5 دانەیان لە جۆری M بوون، خۆر هەوڵدەدات کە ڕزگاری بێت لە بڕە وزەیەکی زۆر، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە چەندین تەقینەوەی گەورە ڕووبدات، هەربۆیە پێشبینی دەرچوونی ژمارەیەکی زۆر لە تیشکە بەهێزەکانی جۆری X  دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

لە ئێستادا بەرگی موگناتیسی زەوی جێگیرە بەڵام هەمان سەرچاوە ئاماژە بە ئەگەری گۆڕانکاری دەدات لە کاتی هاتنی تیشکە بەهێزەکانی خۆردا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.


PM:04:08:30/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 1308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌