‌تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێلسی هاوسەرگیریانکرد

وێستگە ستایل-

خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی تەیلۆر سویفت و یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی تراڤیس کێلسی دوێنی سێشەممە وێنەی مارەبڕینی فەرمی خۆیان لە پێگەکانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە.

ئەو دوو ئایکۆنە بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆیان لە ئینستاگرام هەوادارەکانیان سەرسامکرد بە هاوسەرگیرییەکەیان و لە نێو وێنەکاندا ئەڵقە گرانبەهاکەی سویفت دەبینرێت کە  نقێمێکی ئەڵماسە و چوارچێوەکەی بە زێڕ نەخشێنراوە.


جێگەی ئاماژەیە پەیوەندی نێوان ئەم دوو خۆشەویستە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2023 ەوە دەستیپێکردووە، کاتێک سویفت ئامادەی یارییەکی تۆپی پێی یانەی کانساس سیتی شێفز بووە کە کێلسی یەکێکە لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە، لە میانەی پۆدکاستێکی کێلسیدا بە ناوی"New Heights" ئەو یاریزانە پشتڕاستی کردەوە کە بەشداری کردووە لەیەکێک لە کۆنسێرتەکانی سویفتدا لە گەڕانە میوزیکییەکانی Eras Tour ی ئەو ئەستێرە ئەمریکییە کە لە لەندەن بەڕێوەچووە و کێلسی بازنی هاوڕێیەتی و ژمارەی خۆی بە سویفت داوە.

گۆرانیبێژە ئەمریکییەکەش باس لە یەکتربینینە نهێنییەکانی نێوانیان دەکات و سوپاسگوزارە کە خۆشەویستییەکەیان گەیشت بە هاوسەرگیریکردن، تەیلۆر سویفتی تەمەن 35 ساڵ لەدایکبووی ویلایەتی پەنسیلڤانیای ئەمریکایە و ناوبانگێکی یەکجار زۆری هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا، تراڤیس کێلسیش یاریزانێکی بەناوبانگی تۆپی پێی ئەمریکییە و لەدایکبووی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکایە.


PM:01:08:27/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌