‌یەکەمین دەرکەوتنی ئەنغام لە پاش گەڕانەوەی بۆ میسڕ

وێستگە ستایل-

هونەرمەند و گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسڕی ئەنغام دوێنی دووشەممە لە پاش تێپەڕینی یەک مانگ بەسەر گەشتەکەی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ نیشتیمانەکەی خۆی و چاوی کەوتەوە بە هەوادارەکانی.

وێنە نوێیەکەی ئەو خانمە گۆرانیبێژە هیلاکییەکی زۆری پێوەدیارە بە هۆی تێپەڕینی بە ماوەیەکی سەختی پڕ لە ئازار و ناڕەحەتیدا، جێگەی ئاماژەیە هەوادارەکانی نزای چاکبوونەوە و زوو گەڕانەوەی دەکەن بۆ نێو کارە هونەرییەکانی.

الصورة المتداولة لأنغام

لای خۆیەوە ڕۆژنامەنووسی میسڕی مەحمود سەعد لە ڕێگەی بڵاوکراوەیەکەوە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بە گەڕانەوەی ئەنغام داوە بۆ وڵاتی میسڕ و نووسیوێتی" لە فڕۆکەکەی سەر زەوی نیشتیمانی میسڕ گوێم لە دەنگی ئەنغام بوو و پێم وت سوپاسی خودا دەکەم کە تۆ سەلامەتی، بە هاتنەوەت میسڕت ڕووناک کردەوە". 



ئەم دەرکەوتنەی ئەنغام لە پاش تێپەڕینی یەک مانگ دێت بەسەر دیارنەمانیدا بە هۆی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە وڵاتی ئەڵمانیا دوای ئەوەی دووچاری نەخۆشی هاتبوو لە پەنکریاسیدا، ئێستا ئەو خانمە ئەستێرەیە تەندروستی جێگیرە.


AM:10:55:26/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌