شازادە ویلیام ڕکابەری شازادە هاری دەکات
وێستگە ستایل-
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "Daily Beast" ی بەریتانی کە لە سەرچاوەیەکی نزیکی شازادەی جێنشینی خێزانی شاهانەوە وەرگیراوە، شازادە ویلیام نیازی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکیومێنتاری سەبارەت بە شازادە دیانای کۆچکردوو هەیە، ئەمەش بە مەبەستی ڕکابەری کردنی شازادە هاری برایەتی بەو پێیەی لە ئێستادا شازادە هاری بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ تۆڕی Netflix سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکە سەبارەت بە ژیانی شازادە دیانا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش پێگەی "The sun" ڕایگەیاند کە هەریەکە لە شازادە هاری و میگن مارکڵی هاوسەری بە نیازی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکیومێنتارین سەبارەت بە شازادە دیانا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ تۆڕی فیلمی Netflix.
بە پێی وتەی هەمان ڕۆژنامە، وا بڕیار بوو هەریەکە لە شازادە ویلیام و شازادە هاری برای لە یادی 20 ساڵەی کۆچکردنی شازادە دیانادا پێکەوە کار بکەن لەسەر بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە دۆکیومێنتارییە بەر لەوەی نێوانیان تێکبچێت، بەڵام دەکرێت گۆڕانکاری زۆر ڕوویدابێت.
هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند شازادە ویلیام نیازی نییە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکە ڕێککەوتن بکات لەگەڵ میدیاکانی بەریتانیا دوای ئەوەی بە شێوازێکی ناشرین بابەتیان لەسەر شازادە دیانا بڵاوکردەوە.
PM:03:11:25/08/2025
ئهم بابهته 1240
جار خوێنراوهتهوه