ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لەسەر لوتکەی بەرزترین چیای ئەوروپا
وێستگە ستایل-
بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری گەنجێکی ڕوسی و کریستینای خۆشەویستی لەسەر لوتکەی چیای ئێلبروس کە بەرزترین لوتکەی چیایە لە ئەوروپا لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا مشتومڕی لێکەوتەوە.
بە گوێرەی وتەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ناوچەی گەشتیاری چیای ئێلبروس کە دەکەوێتە ناوچەیەکی قەوقازی ڕوسیا، ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە لەسەر لوتکەی چیاکە لە بەرزی زیاتر لە 5,080 مەترەوە لەسەر ڕووی ئاستی دەریا.
جێگەی ئاماژەیە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە سەرەڕای کەشوهەوایەکی سەختی پڕ لە بارانی بەهێز، بەفر، ڕەشەبا و هەورەبروسکە بەدەوامی هەبووە و هەریەکە لە ئەنتۆن و کریستینا ئاشکرایانکردووە خۆشەویستی زۆر بەهێزترە لە هەموو بارودۆخێکی سەخت.
لوتکەی چیای ئێلبروس 5,642 مەتر بەرزە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە و دەکەوێتە کۆماری کابەردینۆ- بولگاریای فیدراڵی لە باشوری ڕوسیا کە هاوسنوری جۆرجیایە، ئەم لوتکەیە بەرزترین لوتکەی چیایە لە کیشوەری ئەوروپا و بەو پێیەش دەبێتە یەکێک لە 7 بەرزترینەکانی جیهان.
PM:12:32:25/08/2025
ئهم بابهته 672
جار خوێنراوهتهوه