پزیشکێک باشترین ڕێگەی بەکارهێنانی سیرۆمی ڤیتامین C ئاشکرادەکات
وێستگە ستایل-
پزیشکێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "Derm Doctor" ناسراوە، لە نوێترین بڵاوکراوەی خۆیدا ئاماژە بە بەکارهێنانی ڤیتامینێکی گرنگ دەکات بۆ پێست کە ئەویش ڤیتامین C یە.
ئەو پزیشکە سوودە بەنرخەکانی ئەم ڤیتامینە لەسەر پێست ئاشکرادەکات وەک کەمکردنەوەی چرچولۆچی ڕووخسار، داپۆشینی خاڵە قاوەییەکان و دژە ئۆکسێنەرێکی باش کە دەکرێت زیاد بکرێت بۆ ڕۆتینی ڕۆژانەی پێست و لە هەموو دەرمانخانەیەک بە ئاسانی دەستدەکەوێت.
ئەو پزیشکە سەبارەت بە کاتی بەکارهێنانی سیرۆمی ڤیتامین C ئاماژە بەوە دەدات کە دەکرێت لە هەر کاتێکی ڕۆژدا بەکاربهێندرێت بەڵام باشترین کات بەیانیانە بە هۆکاری ئەوەی ئەو سیرۆمە دژە ئۆکسێنەرێکی زۆر باشە و دەتوانێت ڕێگری بکات لە زیانە ژینگەییەکان بۆ سەر پێستی مرۆڤ.
دەربارەی هەمان بابەت پێگەی Harvard Health ڕایگەیاند کە پزیشکانی پێست و جوانکاری هەمیشە گرنگی بە باسکردنی سیرۆمی ڤیتامین C دەدەن بە هۆی سوودەکانی وەک دواخستنی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری، ڕێگریکردن لە زیانگەیاندنی تیشکی خۆر بە پێست و کەمکردنەوەی خاڵ، زیپکە و چرچولۆچی ڕووخسار.
PM:01:48:16/08/2025
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه