‌دۆزینەوەی ژیانێکی نامۆ لە قوڵایی زەریای هێمندا

وێستگە ستایل-

بەم دواییانە چەند زانایەکی ئەکادیمی چینی توانیویانە ژیانێکی نامۆ و جیاواز لە قوڵاییەکانی زەریای هێمندا درک پێبکەن لە میانەی گەڕان و پشکنینەکانیان بۆ باکوری ڕۆژئاوای ئەو زەریایە کە یەکێکە لە گرنگترین ژینگە سروشتیییەکانی سەر هەسارەی زەوی.

پشکنینەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی ژێردەریاییەکانەوە ئەنجامدراوە کە توانیوێتی بگاتە قوڵی زیاتر لە 9,450 مەتر بۆ ژێر ئۆقیانووسی هێمن، ئەم دۆزینەوەیەش بە گرنگترین دۆزینەوەی زانستی ژیانی دەریا و زەریاکان دادەنرێت لە پاش ئەو تۆمارەی کە پێشتر لە ساڵی 2023 دا ئەنجامدرا بە قوڵی 8,337 مەتر لە وڵاتی یابان.


کەندی "Hadal" قوڵترین ناوچەی زەریای هێمنە کە لە قوڵی نێوان 6,000 بۆ 11,000 مەتردایە و زیندەوەرانی ئەم کەندە سوود لە پێکهاتە کیمیاییەکان وەردەگرن وەک جێگرەوەی وزەی خۆر بۆ ژیانیان.

لە نوێترین دەرەنجامدا زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە سەرچاوەی ژیانی زیندەوەرانی ئەم کەند و دۆڵە تاریکانەی ناو ئۆقیانوسی هێمن لە ڕێگەی گازەکانی میثان و گۆگردیدی هایدرۆجینەوەیە کە لە زەوی وەریدەگرن.


PM:12:42:05/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌