‌هەورە بروسکەیەک خێراییەکی پێوانەیی تۆماردەکات

وێستگە ستایل-

هەورە بروسکەیەک خێراییەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد بە بڕینی 829 کیلۆمەتر بە درێژای 5  ویلایەتی ئەمریکا لە ماوەی کەمتر لە 7 چرکەدا.


تۆمارکردنی دیاردەیەکی سروشتی هەورەبروسکەی لەمجۆرە لە لایەن ڕێکخراوی جیهانی WMO بە فەرمی ڕاگەیەندرا و زیادکرا بۆ تۆمارەکانی ڕووداوە سروشتییەکان و دەرەنجامی ئەم تۆمارە نوێیە لە بەرواری 31 ی تەمموزی مانگی ڕابردوو لە لایەن پێگەی Bulletin of the American Meteorological Society  بڵاوکرایەوە.


تیمی توێژەران توانیان زۆر بە وردی و سەڕسوڕهێنەرانە بە یارمەتی داتاکانی دەزگای نەتەوەیی بۆ ئۆقیانووس و بەرگە هەوا (NOAA) و مانگی دەستکردی GOES-16 شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ملیۆنەها تیشکی بەردەوامی ئەم هەورەبروسکەیە بکەن و بتوانن بە تەواوی ڕێڕەوەکەی دیاریبکەن بە درێژایی 829 کیلۆمەتر.


PM:12:56:02/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌