‌ڤیدیۆ: کۆنسێرتەکەی محمد ڕەمەزان کارەساتی لێکەوتەوە

وێستگە ستایل-

لە میانەی ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی گۆرانیبێژی میسڕی محمد ڕەمەزان لە کەناراوەکانی باکوری میسڕ کەسێک گیانیلەدەستدا و 6 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی ئاژانسە فەرمییەکان هۆکاری ئەم ڕووداوە تەقینەوە بووە لە کاتی هەڵدانی یارییە ئاگرینەکان، هەر لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە بەشداربووانی کۆنسێرتەکە ترسێکی زۆریان بۆ پەیدا دەبێت و هەر زوو کۆنسێرتەکە ڕادەگیرێت بەمەبەستی پاراستنی گیانیان.



لای خۆیەوە هونەرمەند محمد ڕەمەزان لە میانەی بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای دەکات ئەو ڕووداوە تەنها تەقینەوەی گازی یارییە ئاگرینەکان بووە و بەدووری دەخاتەوە تەقینەوەی بۆمب بووبێت، هەروەها ئاماژە بەوە دەدات ئەو پێش دەستپێکی کۆنسێرتەکە بەڕێوبەرانی ئاهەنگەکەی ئاگادارکردۆتەوە لە سەلامەتی هەموولایەک، هەربۆیە ئەوەی ڕوویداوە تەنها ڕووداوێک بووە.

محمد ڕەمەزانی گۆرانیبێژ لە میانەی هەمان بڵاوکراوەیدا نوووسیوێتی داواکارم لە خوای گەورە لە حوسام خۆشبێت و هیوای چاکبوونەوە بۆ سەرجەم بریندارەکان دەخوازم، جێگەی ئاماژەیە حوسام یەکێک بووە لە ئەندامانی تیمی یارییە ئاگرینەکان و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.


AM:11:46:02/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌