سێ نیشانه له كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆلاجینی پێستت ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه له ته‌مه‌نی 25 ساڵییه‌وه به‌رهه‌مهاتنی كۆلاجین كه‌مده‌بێته‌وه به‌ڕێژه‌ی 1-2% بۆ هه‌ر ساڵێك، به‌ڵام ئایا نیشانه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م پرۆتینه له پێستدا كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی نیشانه‌كانی له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت.
كۆلاجین جۆرێك پرۆتینه كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێسته و به‌رپرسه له توندی و ناسكی پێست، له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به‌ته‌مه‌نی 40 ساڵی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا دروستبوونی ئه‌م پرۆتینه كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به هۆكاری بۆماوه‌ی و سروشتی ژیانكردنی كه‌سه‌كه، كێشانی جگه‌ره و به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام به تیشكی خۆر باوترین هۆكاره‌كانی تێكشكانی كۆلاجینی پێسته.
نیشانه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆلاجینی پێست بریتین له:
1- پێست توندی و گه‌شاوه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات:
لیمفه خانه‌كان به‌رپرسی دروستكردنی كۆلاجینن، پاش دابه‌زینی ئاستی كۆلاجین پێست بێ ڕه‌نگ ده‌بێت و شل ده‌بێته‌وه كاتێك په‌نجه بخه‌یته سه‌ر پێستت و پاش ئه‌وه‌ی لاتبرد كاتێكی زۆری ویست بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی پێشووی ئه‌وه مانای وایه كۆلاجینی پێستت كه‌مبۆته‌وه.
2-لاوازبوونی تاڵه‌كانی قژ و كه‌مبوونه‌وه‌ی پڕی:
كۆلاجین ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست نییه به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی و بریقه و چڕی تاڵه قژه‌كان ده‌بێت و خۆراك له جه‌سته‌وه ده‌گه‌یه‌نێت به تاڵه قژه‌كان، كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆلاجین هۆكاره بۆ وشكبوونه‌وه‌ی پێستی سه‌ر و وشكبوونه‌وه و بێ ڕه‌نگبوونی تاڵه قژه‌كان.
3-هێڵی وورد و چرچی له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت:
كاتێك هێڵ و چرچی له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ شكانی ڕیشاڵه‌كانی كۆلاجین له پێستدا، كه‌می شێداری پێست به هه‌مان شێوه ده‌ركه‌وتنی هێڵ و چرچی له‌سه‌ر پێست زیاد ده‌كات.
AM:10:50:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوه‌ته‌وه