‌جانتایەک بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار

وێستگە ستایل-

جانتایەکی چەرمی ڕەشی جەین بیرکین، ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەریتانی ڕۆژی پێنجشەممە لە نوێترین زیادکردنی ئاشکرادا بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

ئەمە یەکەمین جانتای نەخشێنراوی براندی فاشیۆنی بەناوبانگی فەڕەنسی "Hermes" ە کە بە تایبەت درووستکراوە بۆ خانمە هوونەرمەندی بەناوبانگ جەین بیرکین، ئەم جانتایە لە لایەن ئەم خانمەوە بەکارهاتووە بە درێژای ساڵانی 1985 بۆ 1994 پێش ئەوەی ببێتە هێمایەکی شیکپۆشی.

Though many Birkin aficionados today keep their bags pristine, Jane Birkin's original bag was designed for practicality, and she used it nearly every day.

مۆرگان حەلیمی سەرۆکی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی سۆزبی بۆ فرۆشتنی کاڵا جوانکارییەکان ئاماژەی بەوە داوە فرۆشتنی ئەم کاڵایە بەو نرخە هەنگاوێکی گرنگە لە مێژووی فاشیۆندا، هەروەها ئەم کارە دەبێتە هۆی ئارامبوونی ڕۆحی خانمە هوونەرمەندی کۆچکردوو جەین بیرکین.

The original Birkin on display in New York in June ahead of the auction sale.

جەین بیرکین لە ساڵی 1946 لەدایکبووە لە وڵاتی بەریتانیا، ئەم خانمە  گۆرانیبێژ و ئەکتەری بواری سینەما بووە، خاوەنی ناوبانگێکی یەکجار زۆر بووە، لە ساڵی 2023 دا لە پاریس لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دواییکردووە.


AM:11:13:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌