‌نوێترین دەرکەوتنەوەی کەیت میدلتۆن

وێستگە ستایل-

لە پاش ماوەیەکی دوور و درێژ لە دیارنەمانی، شازادەی وەیڵز کەیت میدلتۆن دوێنێ 12 ی تەمموزی 2025 جارێکی دیکە وەک پشتگیریکەری شاهانەیی بۆ یانەی گشتی تێنسی ئینگلتەرا دەرکەوتەوە لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2016 ەوە ئامادە نەبووە.

Kate Middleton on July 12, 2025.

شازادەکە بە پۆشینی جلووبەرگێکی نەریتی سپی بەشداربوو لە بۆنەکەدا، ئەمەش دوا بە دوای ئەوە دێت کە بە درێژای ساڵی 2024 شازادەکە نەیتوانیوە بەشداری هیچ جۆرە چالاکییەکی سەر بە خێزانی شاهانە بکات بە هۆی وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان بۆ شێرپەنجەکەی کە دووچاری هاتبوو.

Kate Middleton on July 12, 2025.

بەڵام دەرکەوتنەوەی دوێنێی کەیت جارێکی دیکە جۆش و خرۆشی دایەوە بە تەواوی خێزانی شاهانە بە تایبەت هەریەک لە خوشکەکەی پیپا میدلتۆن و شازادە چارلۆتی کچی، هەروەها بووە جێگەی سەرنجی تەواوی میدیا جیهانیەکان.


AM:09:29:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌