تەرمی ئەکتەرێکی پاکستانی دۆزرایەوە
وێستگە ستایل-
پۆلیسی پاکستان دۆزینەوەی لاشەی ئەکتەری بەناوبانگی پاکستانی حومەیرا ئەسغەر عەلی بە مردووی پشتڕاستکردەوە.
تەرمی خانمە ئەکتەرە 32 ساڵەکە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە شاری کەراچی لە پاکستان دۆزرایەوە، پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنی ئەم خانمە دەستیپێکردووە و بەردەوامن لە کۆکردنەوەی بەڵگەکان، کاتێک پۆلیس دەچێتە شوێنی ڕووداوەکە دەرگای شووقەی نیشتەجێبوونەکە دەشکێنن کە دەچنە ژوورەوە تەرمی ئەم خانمە دەبینن.
دوا بە دوای دۆزینەوەی لاشەکە ڕاستەوخۆ ڕەوانەی پزیشکی داد دەکرێت و بە پێی ڕاپۆرتی ئەوان ماوەیەکی زۆر بە سەر ئەم گیانلەدەستدانە تێپەڕیوە بەڵام بە دیاریکراوی هۆکاری مردنی ئەکتەرە گەنجەکە ئاسکرا نەکراوە.
حومەیرا ئەسغەر عەلی یەکێک بوو لە مۆدێلە ناودارەکانی پاکستان، لە دەرکەوتنی بە هاوبەشی لەگەڵ چەندین براند و دیزاینەری بەناوبانگی بواری جلووبەرگ لە ناو تەواوی خەڵکدا ناسرابوو، جگە لەوەی بەشداری چەندین فیلم و درامای کردووە کە بەناوبانگترینیان درامای لالی بووە.
PM:02:50:10/07/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه