‌شەمەندەفەرە گەورەکە و نقوومبوونی شاژنی دەریا

وێستگە ستایل-

کارەساتی شەمەندەفەرە گەورەکەی ئەمریکا لە کاتژمێر 7:20 خوولەکی بەرەبەیان لە بەرواری 9 ی تەمموزی ساڵی 1918 ڕوویدا کاتێک دوو شەمەندەفەر کێشایان بە یەکدا لە شاری ناشڤیلی ویلایەتی تینیسی ئەمریکا کە سەرەنجام بووە هۆی گیانلەدەستانی 101 کەس و برینداربوونی 171 کەسی دیکە.

بە نزیکەی 80% ی قووربانییەکانی ئەم ڕووداوە ئەفریقییە ئەمریکییەکان بوون کە کرێکاری کارگەیەکی چەک بوون لە ناشڤیل.



ئەم کارەساتە لەسەر یەک ڕێڕەوی شەمەندەفەر ڕوویدا بە جۆرێک بوو شۆفێری شەمەندەفەری یەکەم نەیتوانیبوو شەمەندەفەری چوارەم ببینێت، هەردوو شەمەندەفەرەکە بە خێرای 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لێیانخوڕیووە.

یەکێکی دیکە لەو  کارەساتە هاوشێوەیەی ئەمەی کە لە ئەمریکا ڕوویدا کارەساتێکی دیکەی لەناوچوونی شەمەندەفەرە بە ناوی شاژنی دەریا کە لە سیریلانکا ڕوویدا لە مانگی 12 ی ساڵی 2004, ئەم ڕووداوە تا ئێستا بە خراپترین ڕووداوی هاوشێوە دادەنرێت لە جیهاندا.




PM:01:10:09/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌