گیانلەدەستانی کچێکی ئەمریکی هەرا دەنێتەوە
وێستگە ستایل-
خێزانی کچێکی 24 ساڵی ئەمریکی بە ناوی جێسیکا ماکلووهلین ڕایانگەیاند کچەکەیان کۆچی دوایکردووە دوا بە دوای ئەوەی دەستدرێژییەکی تووندوتیژانەی کراوەتە سەر لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا لە لایەن بەڕێوبەری کارەکەیەوە لە کۆمپانیای "Eleven-7".
بە گوێرەی میدیا ئەمریکییەکان و شایەتیدانی براکەی جێسیکا ڕووداوەکە بە جۆرێک بووە بەڕێوبەری شوێنی کارەکەی کچە گەنجەکە بووتڵێکی گرتۆتە جێسیکا و پاشان هێرشی کردۆتە سەر بە جۆرێک لەسەر سنگی دانیشتووە و جێسیکا نەیتوانیوە هەناسە بدات، هەر کەسێکیش لە هاوکارەکانی جێسیکا کە ویستی یارمەتیدانی هەبووبێت لە لایەن بەڕێوبەرەکەوە هێرشی کراوەتە سەر.
پۆلیس ڕایگەیاندووە ئەو کاتەی کە گەشتوونەتە سەر ڕووداوەکە جێسیکایان بە بێهۆشی هێشتۆتەوە و هەناسەی نەداوە، کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە داوە دووچاری مردنی مێشک هاتووە بە هۆی نەچوونی ئۆکسجین بۆ مێشکی، پاشان کراوەتە سەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد.
کۆمپانیای "Eleven-7" لای خۆیەوە ڕایگەیاندووە دەستبەجێ بەڕێوبەرەکە دەرکراوە لە کارەکەی و هەماهەنگی پۆلیس دەبن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.
AM:11:34:08/07/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه