‌سۆلاف فەواخیرجی و هاوسەری پێشووی ئاهەنگ دەگێڕن

وێستگە ستایل-

هەریەکە لە سۆلاف فەواخیرجی و وائیل ڕەمەزانی هاوسەری  پێشووی لە زانکۆی سیشینۆڤ لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لە ئاهەنگی دەرچوونی کوڕە گەورەکەیان بە ناوی حەمزە دەرکەوتن.

هوونەرمەند و ئەکتەری سووری سۆلاف بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خێزانی لە هەژماری تایبەت بە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خۆشی خۆی بە بۆنەی ئاهەنگی دەرچوونی کووڕە گەورەکەی دەربڕیوە و لەسەری نووسیوە" من دڵخۆشترین کەسی جیهانم لەبەرئەوەی ئاهەنگی سەرکەوتنی کووڕەکەم دەگێڕم" .

لە وێنەیەکی دیکەیدا ئەم خانمە ئەکتەرە  بە کڵاو و عەبای تایبەت بە ئاهەنگی دەرچوونی کووڕەکەیەوە دەردەکەوێت.



لە لایەکی دیکەوە وائیل ڕەمەزانی هاوسەری پێشووتری سۆلاف ڤیدیۆیەکی دەرچووانی بڵاوکردۆتەوە کە لە نێویاندا کووڕەکەی دەردەکەوێت لە کاتی سوێن خواردنی ئاهەنگی دەرچوونەکەی و بۆ کووڕەکەی نووسیوە"خۆشمئەوێیت حەمزە، خۆشمئەوێیت ئەی هاوڕێکەم". 

ئەم دوو ئەکتەرە سوورییە لە ساڵی 1999 هاوسەرگیرییان کردووە و خاوەنی دوو کووڕن بە ناوەکانی حەمزە و عەلی، بەڵام لە ساڵی 2022 لە یەکتر  جیابوونەتەوە.




PM:04:51:07/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌