مایکڵ دۆگڵاس وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند
وێستگە ستایل-
مایکڵ دۆگڵاس ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریکی لە نوێترین بەشداریکردنیدا لە ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارلۆڤی ڤاری بۆ فیلم کە لە کۆماری چیک بەڕێوەچوو ڕایگەیاند کە لە دوای 6 دەیە لە خزمەتکردنی هوونەری چیدیکە کار ناکات و وازیهێناوە.
ئەستێرە بەناوبانگەکەی هۆڵیوود تەمەنی بۆتە 80 ساڵ و دەیەوێت چیدیکە هیلاک نەبێت بە کارکردنەوە و ئەو کاتانەی ماوێتی لە ژیانیدا لەگەڵ کچە 22 ساڵەکەی بە ناوی کاریس بەسەریببات لە دوورگەی مینۆرکا لە ئیسپانیا، ئەستێرەکە ئاشکرای کردووە کە نایەوێت لە کاتی تۆمارکردنی کاری هوونەریدا کتوپڕ بمرێت هاوشێوەی چەندین هوونەرمەندی بەناوبانگ.
لە بارەی ژیانی هاوژینییەوە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو دڵخۆشە بەوەی ڕۆڵی هاوسەرێکی جیابووەوە دەبینێت دوای ئەوەی لە هاوسەری پێشووتری ئەکتەری بەناوبانگ کاترین زیتا جۆنز جیابۆتەوە لە دوای ژیانکردن لەگەڵی بۆ ماوەی 25 ساڵ.
ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمی ئەمریکی مایکڵ دۆگڵاس بە ڕەگەز ڕووسییە و لە ساڵی 1944 لەدایک بووە، توانیوێتی لە ماوەی کارە هوونەرییەکانیدا دوو جار ببێتە خاوەنی خەڵاتی Oscar لە ساڵەکانی 1976 و 1988.
PM:01:53:07/07/2025
ئهم بابهته 704
جار خوێنراوهتهوه