‌خانمێک لەگەڵ مردنی مێشکی کۆرپەیەکی هێنایە سەر دونیا

وێستگە ستایل-

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خانمێک بە ناوی ئەدریانا سمیث سەرەڕای حاڵەتە قوورسەکەی کە دووچاری مردنی مێشکی هاتووە کۆرپەیەکی نوێی هێنایە سەر دونیا، پێگەی "Medical Daily" ئاشکرای دەکات لە ویلایەتی جۆرجیا خانمێک کە لە چاودێڕی چری نەخۆشخانەیە و لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردایە لە مانگی دووی ئەمساڵەوە توانیوێتی بەردەوامی بە دووگیانییەکەی بدات و کۆرپەکەی بە نەشتەرگەری لە دایک ببێت.

کۆرپەکەی ئەدریانا ڕەگەزی کووڕە و لە مانگی 26 ی دووگیانیدا بە کێشی 900 گرام هاتۆتە سەر دونیا و ئێستا لە یەکەی چاودێری چڕی منداڵانی نەبەکامە، ئەمە لە کاتێکدایە پسپۆڕان نیازیان وا بووە دووگیانییەکە بهێڵنەوە هەتاوەکو تەواوکردنی هەفتەی 32  بەڵام باروودۆخەکە لەگەڵ هاتنەدونیای زووتری کۆرپەکە بووە.

خێزانەکەی ئەدریانا ڕایانگەیاندووە کچەکەیان لە تەمەنی 31  ساڵیدا بە هۆی تووشبوونی بە جەڵدەی سییەکان داخڵی چاودێری چڕی نەخۆشخانە کراوە بەڵام پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە مێشکی کچەکەیان مردووە و هیچ هیوایەک نییە بۆ مانەوە، خێزانەکە ئاماژەیان بەوە داوە پێویستە دووگیانییەکە بەردەوام بێت و نەوەکەیان لە دایک ببێت.


PM:01:23:07/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌