بنیاتنانی شارێک لە گڕکان لە خەیاڵەوە دەبێتە ڕاستی؟
وێستگە ستایل-
ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە ئاگری گڕکانەکان بە جۆرێکە کە ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت و دەبێتە هۆی وێرانکاری و سووتانی هەر جێگەیەک کە تیایدا ڕووبدات، بەڵام چی ئەگەر بتوانرێت ئەم ئاگرە ببێتە بنیاتنانی شارێکی تەواو؟

کۆمپانیایەکی ئایسلەندی بە ناوی "s.ap arkitektar" پڕۆژەیەکی نوێی لە ئەم ساڵدا پێشنیار کردووە، ئەوەی ئاشکرایە گڕی گڕکانەکان کاتێک دەگاتە سەر ڕووی زەوی سارد دەبێتەوە و دەگۆڕێت بۆ بەردە گڕکانییەکان وەکو بازەلت، پڕۆژە نوێیەکە نیازی وایە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و کۆنتڕۆڵکراو بەردی شێوە نوێ درووست بکات کە دواتر بتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت وەک کەرەستەیەکی نوێی بواری بیناسازی.
ئەم کۆمپانیا ئایسلەندییە بە هاوکاری چەندین کۆمپانیا توانیوێتی فیلمێکی خەیاڵی لەسەر پڕۆژەکەی بەرهەم بهێنێت کە ئامانج لێی ئەوەیە لە ساڵی 2150 ئەم خەونە ببێتە ڕاستی.
ئایسلەندا یەکێکە لە چالاکترین وڵاتە گڕکانییەکان لە جیهاندا کە بە نزیکەی زیاتر لە 30 سیستەمی گڕکانی تێدایە هەروەها هەموو 5 ساڵ جارێک بە تێکڕا گڕکانێک دەتەقێتەوە.
PM:12:30:07/07/2025
ئهم بابهته 604
جار خوێنراوهتهوه