به‌وێنه..تره‌مپ بۆن ده‌فرۆشێت
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا" دۆناڵد تره‌مپ" به‌م دواییانه ڕیكلامی بۆ كۆمه‌ڵێك بۆن ی نوێ كردوه به‌ناوی "ڤیكتۆری 45-47" (Victory 45-47) پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تروس سۆشیال بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌چێته كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه ده‌یفرۆشێت.
له‌باره‌ی ئه‌م بۆنه‌وه تره‌مپ ده‌ڵێت" ئه‌م زنجیره نوێیه له‌بۆن هێمای هێز و سه‌ركه‌وتنه، بۆ پیاوان و خانمان به‌رده‌سته، فۆڵۆوه‌ره‌كانم ده‌توانن شوشه‌یه‌ك بۆخۆیان و دانه‌یه‌ك بۆ ئازیزانیان بكڕن و چێژی لێوه‌ربگرن"
پێشتر تره‌مپ جۆرێك كاله‌ی وه‌رزشی خسته بازاڕه‌وه و له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه واژۆوی خۆی كردوه ئه‌م بۆنه‌شی خستۆته چوارچێوه‌ی به‌رهه‌مه بازرگانیه‌كانی، له‌سه‌ر قتوی بۆنه‌كانی كه به‌دیزاینێكی جیاواز كراوه دوو ژماره‌ی 45 و 47 هه‌یه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی 45 و 47 هه‌مینی ئه‌مه‌ریكا بووه.
PM:03:31:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه