دامه‌زێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای"ئه‌مازۆن" جیف بیزۆس له‌گه‌ڵ خانمه ڕاگه‌یاندنكار"لۆرین سانشیز" له ئوتێله گرانبه‌هاكه‌یان كه ده‌كه‌وێته كه‌ناڵی گه‌وره‌ی بوندقیه له ئیتاڵیا، هاوسه‌رگیریان كرد و ئاهه‌نگه‌كه‌یان ماوه‌ی 3 ڕۆژی خایاندوه و ده‌یان ئه‌ستێره میوانی ئاهه‌نگه‌كه بوون.
بیزۆس ته‌مه‌ن 61 ساڵ و سانشیز ته‌مه‌ن 55 ساڵ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریان گۆڕییه‌وه، له دورگه‌ی سان جۆرجیۆی بچووك، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ماتیۆ بوتشیلی گۆرانی وتوه.
له‌م ئاهه‌نگه‌دا شاژنه رانیا و ئیڤانكا تره‌مپ و بیل گه‌یتس و لیۆناردۆ دی كابریۆ و ئۆرلاندۆ بلوم و تۆم برادی و ئۆپرا وینفری و كریس جینه‌ر و كیم و كلۆی كارداشیان و جارید كۆشنه‌ر، دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بوون كه میوانداری كرابوون.
ئاهه‌نگه سێ ڕۆژیه‌كه‌ی ئه‌م دوو كه‌سه به ناوبانگه كه تیایدا 200-250 كه‌س میوانداری كرابوون، تێچوه‌كه‌ی 50 ملیۆن دۆلار بووه .
PM:06:20:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه