توێژینه‌وه‌یه‌ك: خویه‌ك له پاره خه‌رجكردن واده‌كات هه‌ست به خۆشی بكه‌یت
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌رچی زۆرینه وابیرده‌كه‌نه‌وه پاره سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی به‌خته‌وه‌ریه، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئوستورالی ئاشكرای كردوه چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌كان واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به خۆشحاڵی بكات به‌راورد به‌وه‌ی چه‌ند پاره په‌یدا ده‌كرێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه ماوه‌ی 20 ساڵی خایاندوه و تیایدا 20 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردوه ده‌ریخستوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو پاره‌كانیان كۆده‌كه‌نه‌وه و له‌كاتی دیاریكراودا پاره‌ی وه‌سڵی ئاو و كاره‌با ده‌ده‌ن ئه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌رونی، زۆرجار ئه‌وه واده‌كات هه‌ستێكی زۆر خۆشحاڵتر بێت له‌وه‌ی مرۆڤ پاره‌ی زۆری هه‌بێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Stress and Health بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتوه و هه‌بوونی پاره‌ی زۆر هۆكار نییه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به خۆشحاڵی بكات به‌ڵكو كۆنترۆڵكردنی داهات و خه‌رجكردنی پاره باشترین هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ستی خۆشحاڵی هه‌بێت ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌ش كه گرفتی دارایی هه‌یه.
پێده‌چێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنترۆڵی خه‌رجكردنی پاره‌یان هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داهاتیان دیاریكراو بێت ئه‌وه كه‌متر هه‌ست به سترێس ده‌كه‌ن به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی پاره‌ی زۆریان هه‌یه.
PM:10:00:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه