توێژینه‌وه‌یه‌ك سودێكی ناوازه‌ی ڤیتامین C ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ژاپۆنی ئاشكرای كردوه ڤیتامین C ته‌نها بۆ زیاتر ده‌ردانی كۆلاجین سوودی نییه، به‌ڵكو هانده‌رێكی زۆر باشه بۆ گه‌شه‌ی خانه‌كانی پێست و نوێكردنه‌وه‌ی له‌ڕێی ته‌كنیكی ورد كار له ترشی DNA جه‌سته ده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ڤیتامین C له‌ڕێی چالاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كرۆمۆسۆمانه‌ی به‌رپرسن له زیادبوونی خانه‌كانی پێست به‌تایبه‌ت خانه كیراتینه‌كان پێست جوان ده‌كات ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌م ڤیتامینه چاره‌سه‌ربێت بۆ ئه‌و كێشانه‌ی پێست به‌تایبه‌ت له‌كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دكتۆر"ئه‌كیهیتۆ ئه‌یشیگامی" جێگری سه‌رۆكی زانستی زینده‌یی و پزیشكی له په‌یمانگای تۆكیۆ تایبه‌ت به زانستی پیربوون ده‌ڵێت" تێبینی ئه‌وه‌مان كردوه ئه‌م ڤیتامینه هانی گه‌شه‌ی خانه‌كانی پێست ده‌دات له‌ڕێی چاككردنی كرۆمۆسۆم به‌تایبه‌ت خاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كرۆمۆسۆمانه‌ی به‌رپرسن له دابه‌شبوونی خانه‌كان، به‌ڵام له‌ڕێی به‌كارهێنانی ڤیتامین C تێبینی گۆڕانكاری گه‌وره‌مان كردوه له ئه‌ستووری چینی ناوه‌وه‌ی پێست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی زیادبوونی خانه‌كانمان كردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر چینی ده‌ره‌وه‌ی پێست"
تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ڤیتامین C یارمه‌تی ده‌ردانی ئه‌نزیمی TET ده‌دات ئه‌ویش هاوكاره بۆ گه‌شبوون و جوانبوونی پێست، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه یه‌كێك بێت له‌و توێژینه‌وانه‌ی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له كاریگه‌ری ئه‌م ڤیتامینه، له‌ئێستادا وه‌ك یه‌كێك له هانده‌ره‌كانی گه‌شه‌ی خانه‌كانی پێست ده‌دات له‌سه‌ر ئاستی كرۆمۆسۆم.
PM:09:28:28/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه