ڕاپۆرتێك: به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گه‌یشتۆته 316 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا
وێستگە ستایل-
ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشه‌به‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشۆته 316 ملیۆن كه‌س، ئه‌مه داتاكانی دواین ڕاپۆرتی جیهانییه له‌و باره‌یه‌وه، تیایدا ئاگای ده‌درێت له‌باره‌ی زیادبوونی ڕێژه‌ی ئالوده‌بوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر زۆر خێراتر له زیادبوونی ڕێژه و ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌مهێنانی كۆكاین زۆر زیادی كردوه.
ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تایبه‌ت به مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانكاری (UNODC) له‌ڕاپۆرتێكی جیهانی كه ساڵی 2024 بڵاویكردۆته‌وه له ئۆفیسی سه‌ره‌كی ڕێكخراوه‌كه له ڤییه‌نا ی پایته‌ختی نه‌مسا و ژماره‌ی نوێی تیادایه به‌راورد به ساڵی 2023، ده‌ركه‌وتوه %28 ی به‌كارهێنه‌ران زیادیان كردوه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه له ڕۆژئاوای ئه‌وروپا و له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی كۆكاین زۆر زیادی كردوه و ئه‌م ژماره‌یه زیاتره له به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئه‌مه‌ریكای باكور، به‌دیاریكراوی له شاره ئه‌وروپیه‌كانی ڕۆته‌ردام و ئه‌نتۆیرب و هامبۆرگ بونه‌ته خاڵی سه‌ره‌كی به‌كارهێنانی كۆكاین.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته پێویسته یاساكان له‌و باره‌یه‌وه توند بكرێت و چاره‌سه‌ر و خۆپاراستن فراوان بكرێت به‌دیاریكراوی له وڵاتانی دواكه‌وتوو، چونكه له‌م وڵاتانه سیستمی ته‌ندروستی و ژێرخانی ئابووری لاوازه.
PM:04:34:26/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه