‌پزیشكێك: زەیتی گوێزی هندی یارمەتیدەرە بۆ مایەسیری

وێستگە ستایل-

زەیتی گوێزی هندی یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی زەیت بۆ پێست و جەستە، هەروەها پێست لە وشک بوون دەپارێزێت قژ نەرم و رەونەقدار دەکات و تاڵەکانی بەهێز دەکات دژی هەڵوەرینیەتی، لەکاتێکدا بۆ زۆربەی کێشەکانی پێست بەکار دێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ دكتۆر باوان پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌م زه‌یته‌ باسده‌كات بۆ نه‌خۆشی مایه‌سیری.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هندی بۆ ئەو ناوچەیە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی وشکی و خوراندنی ئەو ناوچەیە 
هۆکارێکە بۆ کەم کردنەوەی هەوکردن بەمەش یارمەتی کەم کردنەوەی هەڵئاوسان و ئازار دەدات ، زەیتی گوێزی هندی تەنها یارمەتی کەم کردنەوەی ناڕەحەتی دەدات بەڵام چارەسەر نییە"

شێوازی بەکارهێنان:
بە لۆکەیەکی پاک پێویستە کەمێک لە زەیتی زەیتوونی خاوێن بدرێت لە پێستەکە


PM:11:09:25/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌