به‌نداوه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی چین كاریگه‌ری له‌سه‌ر سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی دروستكردوه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان ئاشكرایان كردوه ئه‌و به‌نداوه زه‌به‌لاحه‌ی له چین دروستكراوه و به گه‌وره‌ترین به‌نداو له‌جیهاندا داده‌نرێت كاریكردۆته سه‌ر سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی.
ئه‌م به‌نداوه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی هوبی له ناوه‌ڕاستی چین به درێژای ڕوباری یانگتسی و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه 40 ملیار تۆن له ئاو بگرێته خۆی و %3 پێویستی كاره‌بای چین دابین ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" ساستانبیلیتی تایمز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌م به‌نداوه توانای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕۆژی هه‌یه به ڕێژه‌ی 0.06 مایكرۆچركه و گۆرانێكی كه‌می له شێوه‌ی زه‌ویدا دروستكردوه وایكردوه زیاتر ئاوساو بێت له‌هێڵی كه‌مه‌ره‌ی و كه‌متر چه‌ماوه بێت له جه‌مسه‌ره‌كان.
هاوكات ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ناسا كه ساڵی 2005 بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاگایی دراوه له‌باره‌ی كاریگه‌ری ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی.
دكتۆر بنجامین فۆنگ چاو له سه‌نته‌ری"گودارد" ی تایبه‌ت به بۆشای ئاسمان له ئاژانسی ناسا باس له‌وه ده‌كات كاری سادده وه‌ك شۆفێری كردنی ئۆتۆمبێل توانای هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سادده كار له هه‌ساره‌ی زه‌وی بكات، چالاكیه به‌رده‌وامه‌كانی مرۆڤ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی و جێگیربوونی هه‌ساره‌كه و كه‌شوهه‌وا.
PM:11:07:25/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه