پزیشكێك: ئه‌م كه‌سانه نابێت شیلك بخۆن
وێستگە ستایل-
دكتۆره مارگریتا كۆرۆلیۆڤا پسپۆڕی خۆراكه ڕێنمایی كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌كات خۆیان له خواردنی میوه‌ی شیلك بپارێزن چونكه زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.
میوه‌ی شیلك یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی پێكهاته‌ی به‌سوودی زۆره، سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پۆلیفینۆل و دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانه، ڕێگری ده‌كات له پیربوون و مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیتامین و كانزای زۆری تیادایه ڕێگری ده‌كات له توشبوون به په‌تای وه‌رزی.
له‌گه‌ڵ سووده زۆره‌كانی ئه‌م میوه‌یه به‌ڵام باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاری ده‌نكۆڵه‌ی هه‌ڵاڵه‌یان هه‌یه دوور بكه‌ونه‌وه له‌خواردنی ئه‌م میوه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌مان كاریگه‌ری ده‌نكۆڵه هه‌ڵاڵه‌كانی هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی و هه‌ستیاری پێست دروست بكات.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" به‌گشتی خواردنی شیلك هۆكار نییه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی به‌و مه‌رجه‌ی به باشی شۆرابێته‌وه، هاوكات ئه‌و جۆره شیلكه نه‌خورێت كه به مادده‌ی كیمیاوی زیانبه‌خش په‌روه‌رده كراوه"
PM:05:01:22/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه