بۆجوانكاری چووه ژووری نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌یان هێنایه‌وه ده‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێكی به‌رازیلی بۆته جێگای قسه و باس له‌وڵاته‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی له دوو ڕۆژی ڕابردوو به‌مه‌به‌ستی جوانكاری چۆته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و خۆی ڕیكلامی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه كردوه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆكراوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ورده‌كاری ئه‌م هه‌واڵه ئاژانسیIHA توركی بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه خانمێكی گۆرانیبێژی به‌رازیلی به‌ناوی"ئانا باربیرا بۆربلدرینی" چۆته نه‌خۆشخانه‌ی توسا ی تایبه‌ت له ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ری لاوه‌كی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه ته‌مه‌نی 30 ساڵه، مانگی 5 ی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی ئه‌فه‌ریقی هاوسه‌رگیری كردوه ، سه‌باره‌ت به گیان له‌ده‌ستدانی ئانا هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كردوه به‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه پێش كاتی خۆی بۆیان ئه‌نجامداوه و ئاماده‌كاری پێویست نه‌كراوه، هاوسه‌ره‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت نانی خواردوه له‌كاتێكدا ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی بكرێت.
هاوسه‌ر و خێزانه‌كه‌ی ئانا چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی پزیشكی داد ی توركیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی و هۆكار گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌یان ئاشكرا بكات.
PM:04:28:22/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه