جۆرێك كرمی ژه‌هراوی بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران كه به‌م دواییانه ویلایه‌تی ته‌كساس له ئه‌مه‌ریكا گرتۆته‌وه وایكردوه جۆرێك كرمی ژه‌هراوی بڵاوببێته‌وه، ئه‌وه‌ش دۆخێك له ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دالاس- فۆرت وورس و هیوستن دروستكردوه.
ئه‌م جۆره كرمه درێژیه‌كه‌ی 30 سانتیمه‌تره، سه‌رێكی پانی هه‌یه شێوه‌ی له چه‌كوش ده‌چێت، هێرش ده‌كاته سه‌ر كرمی زه‌وی به‌هۆیه‌وه هاوسه‌نگی سیستمی ژینگه‌ی تێكده‌دات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كرمه ڕاسته‌وخۆ مه‌ترسی نییه بۆ مرۆڤ، به‌ڵام پێسته‌كه‌ی جۆرێك مادده‌ی ژه‌هراوی دروستده‌كات كه به"تترۆدۆكسین" ناسراوه و هۆكاره بۆ سووربوونه‌وه و ئاڵۆشبوونی پێست، هاوكات زیان به ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كاته‌ی ئه‌م كرمه قوت ده‌ده‌ن.
په‌یمانگای ته‌كساس بۆ زینده‌وه‌ره ورده‌كان ئاگاییان داوه له‌وه‌ی ئه‌م جۆره كرمه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هاوسه‌نگی ژینگه‌ی دروست ده‌كات، به دوكه‌رت بوونی جارێكی دیكه زیاد ده‌كاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری نه‌كه‌ن و خوێ و سركه‌ی پیادا بكه‌ن ئه‌گه‌ر بینیان.
پسپۆڕان هۆكاری ده‌ركه‌وتنی ئه‌م كرمانه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ تێربوونی خاك به ئاو، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌م كرمانه به‌دوای هه‌وا و خواردن بگه‌ڕێن و بێنه سه‌ر زه‌وی.
PM:10:13:19/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوه‌ته‌وه