ته‌كنیكێكی نوێ زبڵ و پاشماوه‌ی پلاستیك ده‌گۆڕێت بۆ ووزه‌ی خاوێن
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له كۆریای باشوور ته‌كنیكێكی نوێیان دروستكردوه یارمه‌تی گۆڕینی پاشماوه‌ی پلاستیكی ده‌دات بۆ ووزه‌ی هایدرۆجینی خاوێن له‌ڕێی ته‌نها به‌كارهێنانی ووزه‌ی خۆر، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی نوێیه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جیهان دژی پیسبوون و كه‌می ووزه.
ئه‌م تیمه له په‌یمانگای ووزه‌ی سه‌ره‌كی له كۆریای باشوور، سیستمێكی نوێیان داهێناوه پشت ده‌به‌ستێت به هاندانی ڕووناكی بۆ تێكشكاندنی پلاستیك و به‌رهه‌مهێنانی هایدرۆجین، ئه‌م هه‌نگاوه یاسای دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی پلاستیك و ووزه‌ی هه‌میشه‌ی ده‌گۆڕێت، ئه‌م ته‌كنیكه ته‌نها بۆ ڕزگاربوون له پاشماوه‌ی پلاستیك نییه به‌ڵكو سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی نوێ و هاوڕێی ژینگه‌یه.
ئه‌م بابه‌ته پێگه‌ی sustainability-times بڵاویكردۆته‌وه، تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م سیستمه پشت به‌هاندانی ڕووناكی ده‌بینێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی هایدرۆجین، باشترین ڕێگایه بۆ به‌رده‌وامبوون و مانه‌وه‌ی هاندانی كیمیاویی له‌دۆخی ناله‌باری ڕووناكی و مادده‌ی كیمیاویدا.
له‌م ڕێگه نوێیه‌دا پارچه‌ی پلاستیك ورد ده‌كرێت و ده‌گۆڕێت بۆ"ئه‌سیلین گلایگۆل" و"ترشی تیریفسالیك" و هایدرۆجینی خاوێن كه ده‌كرێته هه‌واوه، ته‌نانه‌ت له‌و ژینگه‌یه‌شدا كه زۆر تفته وه‌ك ئاوی ده‌ریا و ئاوی به‌لوعه.
PM:10:03:19/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه