ڤیدیۆ: پیاوێك كورسیه‌كه‌ی ڤان كوخ ی شكاند
وێستگە ستایل-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناو مۆزه‌خانه‌ی"پالاتزۆ ماڤی" له شاری فیرۆنا ی ئیتاڵی بڵاوبۆته‌وه و شه‌پۆلێكی فراوان له توڕه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، پاش ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌ركه‌وتوه گه‌شتیارێك كورسیه‌كی ڕازێندراوه به‌كریستال ده‌شكێنێت له‌ناو مۆزه‌خانه‌كه و پاشان شوێنه‌كه به‌جێده‌هێڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بكات یان كارمه‌ندانی شوێنه‌كه ئاگادار بكاته‌وه.
مۆزه‌خانه‌كه ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر ڤیدیۆكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌وه‌ی ڕویداوه هاوشێوه‌ی خه‌وێكی ناخۆشه.
له‌ڤیدیۆكه‌دا پیاوێك و ئافره‌تێك ده‌ركه‌وتوون، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك چاو‌دێر له مۆزه‌خانه‌كه‌ن شوێنه‌كه به‌جێبهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه له‌سه‌ر كورسیه‌كه دابنیشێت، پاش ئه‌وه‌ی چۆڵ ده‌بێت داده‌نیشێت و كورسیه‌كه ده‌شكێت و چه‌ند ڕۆژێكی ویستوه هه‌تا به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌كه ئه‌م كه‌سه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه كورسیه‌كه‌ی شكاندوه.
ئه‌م كورسیه كارێكی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند نیكۆلا بۆلا یه به‌ناوی" ڤان كوخ" پارچه‌یه‌كی زۆر ناسكه و به هه‌زاران پارچه كریستاڵی كۆمپانیای سوارۆفسكی داپۆشراوه.
به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌كه سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه یارمه‌تیده‌ر بوون له چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره هونه‌ریه، تا ئێستاش ڕوون نییه تێچووی چاككردنه‌وه‌كه‌ی چه‌ندی ویستوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕوون نیه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه سزا ده‌درێت یان نا.
PM:07:26:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوه‌ته‌وه