پزیشكێك: گه‌رماوكردن به ئاوی گه‌رم زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س ئاره‌زووی خۆشتن ده‌كه‌ن به‌ئاوی گه‌رم، جه‌سته‌یان به‌رگه‌ی ئاوی سارد و شله‌تێن ناگرێت، به‌ڵام پزیشكێكی ئه‌ڵمانی زیان و مه‌ترسیه‌كانی حه‌مامكردن به ئاوی گه‌رم باسده‌كات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه ئاوی گه‌رم كاریگه‌ری لاوه‌كی و زیانبه‌خشی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی و دوور نییه ببێت به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی تاك.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، دكتۆر"ماكس ماداهالی" پپسپۆڕی ملوله‌كانی خوێن ئاگای ده‌دات له زیان و مه‌ترسییه‌كانی حه‌مامكردن به ئاوی زۆر گه‌رم چونكه ملوله‌كانی خوێن له‌پێستدا ده‌كشێنێت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی جه‌سته بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمای له‌ش ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌ستكردن به سه‌رگێژخواردن و له‌هۆشچوون زیاد ببێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" بورانه‌وه به‌هۆی حه‌مامكردن به ئاوی گه‌رم مه‌ترسی زۆره چونكه ڕه‌نگه كه‌سه‌كه سه‌ری یان ئه‌ندامێكی دیكه‌ی له‌شی بكه‌وێت به‌زه‌ویدا و توشی شكانی ئێسك یان برینداری مه‌ترسیدار ببێت"
بۆ دووربوون له‌م حاڵه‌ته پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به ئاوی شله‌تێن گه‌رماو بكه‌ن یان گه‌رمی پێوی تایبه‌ت به‌كاربهێنن بۆ پێوانه‌كردنی گه‌رمی ئاوه‌كه، به‌دیاریكراوی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی دریًژخایه‌نن نابێت بچنه گه‌رماوی گه‌رمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بورێنه‌وه.
حه‌مامكردن به ئاوی گه‌رم زه‌یتی سروشتی سه‌ر پێست لاده‌بات له‌كاتێكدا ئه‌و چه‌وریه هۆكاری شێداری پێسته و به‌بێ ئه‌وه پێست وشك ده‌بێته‌وه، به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی سه‌ر پێست لاواز ده‌كات و توانای به‌رگری له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه.
PM:06:14:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه