300 پارچه‌ی تایبه‌تی دیانا بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
له ساڵانی ڕابردوو چه‌ندجارێك مه‌زاد كراوه بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌له‌كانی شاژنه دیانا ی كۆچكردوو هاوسه‌ری پێشووی پاشا چارلز پاشای وڵاتی به‌ریتانیا، یه‌كه‌مجاریان ساڵی 1997 بووه كه خۆی سه‌رپه‌رشتی مه‌زاده‌كه‌ی كردوه و 79 كراسی خۆی بۆ فرۆشتن داناوه، به‌ڵام ئه‌مجاره كه بڕیار وایه كۆتا هه‌فته‌ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامبدرێت گه‌وره‌ترین مه‌زاد بۆ 300 پارچه و كه‌لوپه‌لی ئه‌م خانمه داده‌نرێت.
ئۆفیسی Juliens Auctions ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به مه‌زاد ئاشكرای كردوه ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین مه‌زاده بۆ كه‌لوپه‌له‌كانی شاژنه دیانا ی كۆچكردوو و تائێستا مه‌زادی گه‌وره‌ی له‌م جۆره به‌ڕێوه نه‌چوه.
ئه‌م پێشانگایه به ناوی" ستایلی شاژنه دیانا و كۆمه‌ڵه‌ی شاهانه" به‌ڕێوه ده‌چێت له ئوتێلی بینینسۆلا بیڤرلی هیلز له به‌رواری 26 یۆنیۆ ی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌وه‌ی 300 پارچه‌ی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌ی شاژنی به‌ریتانیا، له‌م پێشانگایه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئیكسسواری شاژنه دیانا نمایش ده‌كرێت.
له‌م نمایشه‌دا قاتێكی ئاوریشمی زه‌رد له دیزاینی دیزاینه‌ر"برۆس ئۆلدفیلد" ه و له پێشبڕكێی رۆیال سكۆت ساڵی 1987 دیانا له‌به‌ری كردوه و پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 100-200 هه‌زار دۆلار بێت.
یه‌كێكی دیكه له‌و عه‌زیانه‌ی له‌م مه‌زادایه نمایش ده‌كرێت"عه‌زی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه" عه‌زیه‌كی ڕه‌نگ ڕه‌ش و ته‌سك و شان ڕوته پاش جیابوونه‌وه‌ی له شازاده چارلز پۆشیویه‌تی.
PM:08:57:15/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه