چه‌ند هۆكارێك سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ خێراتر ده‌كات
وێستگە ستایل-
تاڵه سپییه‌كان له قژدا له هه‌ندێك كه‌سدا له ته‌مه‌نی پیری و له‌هه‌ندێكی دیكه‌دا له ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه.
به‌گشتی تاڵه سپییه‌كان سه‌ره‌تا له لاجانگه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون پاش ئه‌وه به‌ره‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر ده‌ڕوات، هه‌ندێك كه‌س له 20 ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیاندا تاڵی سپی له‌قژیاندا ده‌بینن و به‌شێكی دیكه دوای 50ساڵیش تاڵی سپی له‌سه‌ریاندا ده‌رناكه‌وێت.
دكتۆره دیبالی پزیشكی گشتییه و پسپۆڕی ته‌ندروستی ئافره‌تانه باس له‌وه ده‌كات" كێشانی جگه‌ره و كه‌می ڤیتامین B12 و ئاسن و نه‌خۆشییه‌كانی غودده و نه‌خۆشی خود به‌رگریه‌كان هۆكاره بۆ سپی بوونی تاڵه‌كانی سه‌ر، باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ته‌مه‌نێكی زوه‌وه تاڵی سپی له‌سه‌ریاندا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن"
ئه‌م پزیشكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه" په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست كه ته‌واوی ڤیتامین و كانزاكانی تیادابێت وه‌ك ئاسن و زینك و پرۆتین یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی قژ و دره‌نگ ده‌ركه‌وتنی تاڵی سپی ده‌دات، باشتره له كێشانی جگه‌ره و سترێس و بۆیه‌كردنی قژ و به‌كارهێنانی گه‌رمی بۆ ڕێكخستنی قژ دوور بكه‌ونه‌وه."
ده‌ركه‌وتنی تاڵی سپی له سه‌ردا به‌گوێره‌ی پاشخانی بۆماوه‌یی ده‌گۆڕێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی سپی پێستن له ناوه‌ڕاستی 30 كانی ته‌مه‌نیان تاڵی سپی له‌سه‌ریاندا ده‌ركه‌وێ، هاوڵاتیانی ئاسیا له‌دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی و ئه‌فه‌ریقیه‌كانیش له ناوه‌ڕاستی 40 ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیان و ده‌ركه‌وتنی تاڵی سپی پێش ئه‌م ته‌مه‌نه‌نانه به سپی بوونی پێشوه‌خته‌ی تاڵه‌كانی قژ داده‌نرێت.
PM:05:55:15/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه