نیشانەکانی توشبوون به نەخۆشی جگەر
وێستگە ستایل-
جگەر یەکێکە لە ئەندامە کاریگەرەکانی لەشی مرۆڤ بۆیە پێویستە هەمیشە ئاگاداری تەندروستی جگەرمان بین چونکە یارمەتی خاوێنکردنەوەی خوێن دەدات و کرداری هەرکردن ئاسان دەکات وە هەروەها دژایەتی ئەو ڤایرۆس و پێكهاتە زیان بەخشانە دەكات كە دەچنە ناو جەستەی مرۆڤەوە لەو کاتەشدا کە بە شێوەیەکی تەندروست کار ناکات چەند نیشانەیەک لە جەستەی کەسەکە بەدیاردەکەوێت و پێویستە بە زوترین کات چارەسەر وەربگرێت، دكتۆر سەرکەوت پزیشکی پسپۆڕی وورد لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەرو هەناوبینی لهم بابهتهدا نیشانهكانی توشبوون به نهخۆشی جگهر دهخاته ڕوو.
نیشانەکانی بریتین لە:
1-ڕەنگ زەردی : ئەو كاتەی هەستت كرد ڕەنگی پێستت زەرد بێت و سپێنەی چاوەكانت زەرد بێت ئەوە مانای وایە پێكهاتەی " بیلیرۆپین " لە خوێنتدا ئاستەكەی بەرزە و جگەرت نەخۆشە و ئەم نیشانانەیە لەو كەسانە دەردەكەوێت كە زیاتر جگەرە كێشن و مەشروب دەخۆنەوە و ئالودەی كێشان و بەكاردەهێنانی ماددە بێهۆشكەرەكانن كێشەی شیبونەوەی جگەریان توش دەبێت و ئەم نیشانەیە تیایاندا دەردەكەوێت .
-ڕەنگی میز و پیساییەكەیان تۆخ دەبێت .
-نەخۆشەکە پێستی توشی خوران دەبێت .
-هەندێك لەو كەسانەی توشی نەخۆشی جگەر و شیبونەوەی خانەكانی جگەر دەبن شوێنی مۆربونەوە لەسەر جەستەیان دەردەكەوێت و خوێن بەربوونی ئەم كەسانە زیاتر دەبێت ، جگەر لە كاتی ئاسایدا پێكهاتەی تایبەت بۆ خەست بونەوەی خوێن بەرهەم دەهێنێت و ئەو كەسانە كە نەخۆشی جگەریان هەیە دەروستكردنی ئەم پێكهاتەیە لە لایەن جگەریانەوە كەم دەبێتەوە .
-هەڵئاوسان : كاتێك جگەر پەكی دەكەوێت كاری ئاسایی خۆی ناکات ئەوە ئاو لە بەشەكانی جەستەدا كۆ دەبێتەوە وەك سك و قاچ و ئەمەش هۆكاری هەڵئاوسانی جەستەیە .
PM:11:01:14/06/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه