ڤیدیۆ: په‌رواز "ناپرسم" ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ"په‌رواز حسێن" نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی"ناپرسم" بڵاوكرده‌وه، شیعری ئه‌م به‌رهه‌مه له نوسینی خه‌نده ئیسماعیله.
ناپرسم دووه‌م به‌رهه‌می ئه‌م خانمه‌یه كه بڵاویكردۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی وه‌رگرت له ماوه‌ی ڕابردوودا، ئه‌م به‌رهه‌مه له ئاواز و ڕێكخستنی سوهراب گوڵ ه و ده‌رهێنانی یوسف ستار ه.
پەرواز ساڵی1989 له قەڵادزێ له دایكبووه، ئێستا لەگه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی له ھەولێر دەژین، ساڵی 2012 لە وەرزی دووەمی بەرنامەی "ئەرەب ئایدڵ" له تەلەڤزیۆنی کەناڵی MBC بەشداری کرد له‌و كاته‌وه سه‌رقاڵی گۆرانی وتنه.
PM:10:58:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه