ئیلهام شاهین له به‌غداد گیری خواردوه
وێستگە ستایل-
پاش كۆتای هاتنی چالاكیه‌كانی ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خانمانی ڕاگه‌یاندنكار له‌عێراق كه یه‌كێك له میوانه‌كانیان خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری"ئیلهام شاهین" بووه به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته‌كانی عێراق له‌ئێستادا له به‌غداد ماوه‌ته‌وه و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ میسر.
ئه‌م ڤیستیڤاڵه كه به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و ڕاگه‌یاندنكار ئه‌نجامدراوه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداربوون به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی جه‌نگی ئیسرایل و ئێران و وه‌ستانی گه‌شته‌كان ئه‌م میوانانه ڕێگایان لێگیراوه و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌گۆڤاری"وه‌ته‌ن" ئه‌م خانمه وتویه‌تی"هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل و ئێران ئاشته‌وای ڕانه‌گه‌یه‌نن و ئاسایش نه‌گه‌ڕێته‌وه و جه‌نگ نه‌وه‌ستێت ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ میسر" له‌ئێستادا ئه‌م خانمه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌تا كاتی وه‌ستانی ئاگربه‌ست.
PM:07:14:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه