توێژه‌ره‌وه‌كان ڕێگایه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ گۆڕینی قوڕقوشم بۆ زێڕ
وێستگە ستایل-
تیمێك له توێژه‌روه‌كانی سه‌نته‌ری ئه‌وروپی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆم (CERN) كاریان كردوه بۆ گۆڕینی قورقوشم بۆ زێڕ، ئه‌ویش له‌ڕێی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی فیزیایی نوێ.
گۆڤاری"ماركا" ی ئیسپانی له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردوه توێژه‌ره‌وه‌كان جۆرێكی تایبه‌ت له قورقوشمیان به‌كارهێناوه و ته‌كنیكی تایبه‌تی فیزیاییان به‌كارهێناوه و به‌وه‌ش به‌شێك له قورقوشمه‌كه ونبووه و گۆڕاوه بۆ زێڕ، له‌م ته‌كنیكه‌دا گه‌رمی پێوی تایبه‌ت به‌كارهاتوه بۆ چاودێری كردنی كارلێكه گه‌ردیه‌كان.
له‌م پرۆسه‌یه‌دا به نزیكه‌ی 90000 ناوكی زێڕ دروستبووه، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی گۆڤاری ماركا دروستبوونی ئه‌م بڕه له زێڕ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر تێگه‌یشتن له زانستی مادده‌كان.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه ئه‌م ده‌ستكه‌وته بۆ ئامانجی دارایی نییه، به‌ڵكو هه‌وڵدانه بۆ سادده كردنه‌وه و تێگه‌یشتن له زانستی كارۆموگناتیسی و په‌ره‌پێدانی ئه‌ندازه‌ی چاره‌سه‌ر و گۆڕینی توخمه‌كان له‌ژێر په‌ستاندا.
ئه‌و زێڕه‌ی له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م تاقیكردنه‌وانه دروستكراوه زۆر بچوكه و به مایكرۆسكۆب نه‌بێت نابینرێت و هیچ به‌هایه‌كی ئابووری نییه به‌ڵام له‌ڕوی زانستیه‌وه به‌های زانستی زۆری هه‌یه و یارمه‌تیده‌ری پسپۆڕانه بۆ تێگه‌یشتن له پێكهاته‌ی مادده و ده‌رگایه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه به‌ڕووی توێژینه‌وه زانستیه‌كاندا.
PM:07:21:12/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه