ئافره‌تێكی چینی به 1000 كیلۆ پیاز سزای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌دات
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێكی چینی 1000 كیلۆ پیازی كڕی و ناردویه‌تی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی،له‌سه‌ر نامه‌یه‌ك نوسیویه‌تی"زۆر گریام، ئێستا سه‌ره‌ی تۆیه"
ئه‌م ئافره‌ته كه ناوی "چاو"ه ئاشكرای كردوه بۆ ڕۆژنامه‌نوسه‌كان پاش ئه‌وه‌ی ته‌ماشای مۆبایلی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردوه زانیویه‌تی ناپاكی لێده‌كات، دواتر لێی جیابۆته‌وه و توشی خه‌مۆكیه‌كی زۆر بووه به‌ڵام خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشوی چێژی له‌ژیانی خۆی بینیوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خه‌مبار ببێت.
چاو بڕیاریداوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌شس بگری پیاز بنێرێت بۆ ماڵه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش نامۆترین تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی له‌بیرۆكه‌ی ئه‌م ئافره‌ته نامۆتر بووه، هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوه‌كه بووه كه پیازه‌كه‌ی فرۆشتوه‌ته‌وه به بڕی 147 دۆلار .
پیازه‌كه به 50 جار گه‌یاندن و بۆ ماوه‌ی 5 كاتژمێر به بارهه‌ڵگر براوه‌ته ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی چاو، له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی زیانی به‌ركه‌وتوه چاو بووه.
PM:12:59:12/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 520
جار خوێنراوه‌ته‌وه