به‌وێنه.. مانگی شێوه شیلك ئاسمانی ڕازانده‌وه
وێستگە ستایل-
شه‌وی ڕابردوو مانگی شێوه شیلك له ئاسمانی دوبه‌ی ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ناوازه و سه‌رنجڕاكێشه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئه‌م دیمه‌نه تۆماركراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م مانگه نه شێوه‌ی له شیلك ده‌چێت و نه ڕه‌نگی به‌ڵام ناوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكا بۆ دانراوه كه له‌م كاته‌ی ساڵدا پێده‌گات.
هه‌ر ئه‌مه‌ریكیه ڕه‌سه‌نه‌كان نین كه ناوی ئه‌م مانگه‌یان ناوه شیلك به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كانی " (Anishinaabe) و (Sioux) به‌هه‌مان شێوه ناوی ئه‌م مانگه‌یان ناوه شیلك.
هاوكات نه‌ته‌وه‌ی (Creek) به‌م مانگه ده‌ڵێن"مانگی شاتوی ڕه‌ش" و نه‌ته‌وه‌ی (Shawnee) پێی ده‌ڵێن "مانگی شاتووی سوور"
PM:12:54:12/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه