دانیشتوانی شارۆچكه‌یه‌ك زیاتر له 100 ساڵ ده‌ژین
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه دانیشتوانی شارۆچكه‌ی"ئه‌تشیارولی" كه ده‌كه‌وێته باشووری ئیتاڵیا ژماره‌یه‌كی زۆریان زیاتر له 100 ساڵ ده‌ژین و ته‌ندروستیه‌كی باشیان هه‌یه، سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و ستایلی ژیانكردنی چالاك هۆكاره بۆ ته‌مه‌ن درێژی ئه‌م كه‌سانه.
زاناكان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه و ماوه‌ی 10 ساڵی خایاندوه و توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌سانه ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له 100 ساڵ زیاتره و له‌م ناوچه‌یه ده‌ژین.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی"سایتك دیلی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه ته‌ندروستی و لاشه‌یه‌كی سه‌لامه‌تیان هه‌یه و دوو هۆكاری سه‌ره‌كی واده‌كات ته‌مه‌نیان درێژ بێت ئه‌ویش سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و ستایلی ژیانكردنیانه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه %90 ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه له‌م شارۆچكه‌یه‌دا ده‌ژین سیستمی ژیانكردنیان مامناوه‌نده و سه‌وزه و میوه‌ی فرێش زۆر ده‌خۆن و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ پاقله‌مه‌نیه‌كان و چه‌ره‌س و زه‌یتی زه‌یتوون ده‌خۆن و گۆشتی سوور زۆر به‌كه‌می ده‌خۆن.
ئه‌و زه‌یته زه‌یتونه‌ی له‌م ناوچه‌یه دروستده‌كرێت بڕێكی كه‌م ترشی چه‌وری تیادایه ئه‌وه‌ش مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مێشك كه‌مده‌كاته‌وه، زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه چالاكی جه‌سته‌ی مامناوه‌ندیان هه‌یه و زۆر كه‌م توشی دڵه‌ڕاوكێ و سترێس ده‌بن.
PM:09:48:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1128
جار خوێنراوه‌ته‌وه