ئه‌م مانگه دوو دیارده‌ی گه‌ردوونی ناوازه ڕووده‌دات
وێستگە ستایل-
ئه‌م مانگه پێشبینی ده‌كرێت دوو دیارده‌ی گه‌ردوونی ناوازه ڕوبدات، ئه‌ویش نزیك بوونه‌وه‌ی مانگه له هه‌ساره‌ی عه‌تارد پاش ئه‌وه زۆر به توندی له هه‌ساره‌ی مه‌ریخ نزیك ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی ناسا بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، له‌م دیارده‌یه‌دا هه‌ساره‌ی عه‌تارد بۆماوه‌ی 30-45 خوله‌ك پاش خۆر ئاوابوون به ڕونی ده‌بینرێت، ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 26 ی یۆنیۆ مانگ زۆر به‌رز له‌نێوان هه‌ساره‌ی عه‌تارد و دوو ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی هه‌ساره‌ی بۆلۆكس و كاستۆر ده‌بینرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێڵێكی كورت له ڕووناكی پاش ئاوابوونی خۆر ده‌بینرێت، ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 27 ی یۆنیۆ مانگ له‌سه‌روو هه‌ساره‌ی عه‌تارد ده‌دره‌وشێته‌وه.
پێگه‌ی زه ساینس لایف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات ده‌كرێت وه‌ك ناوازترین دیمه‌نی گه‌ردوونی ئه‌م مانگه ته‌ماشا بكرێت، به‌رواری 29 ی ئه‌م مانگه مانگ به‌ڕێژه‌ی %24 دره‌وشاوه‌تر ده‌رده‌كه‌وێت له‌ژێر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
ئه‌گه‌رچی بینینی مانگ و عه‌تارد به‌یه‌كه‌وه له ئاسمان دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیك بوونه‌وه‌ی مانگ له مه‌ریخ به‌هه‌مان شێوه.
PM:08:43:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوه‌ته‌وه