‌هۆکار و چاره‌سه‌ری ئۆتیزم

وێستگە ستایل-

ئۆتیزم نەخۆشییەکی ئاڵۆزی مێشکە و بەهۆی کێشە لە کۆئەندامی دەمار دەردەکەوێت واتا بریتیە لە تێكچوونی باری گەشەكردنی ئەقڵ، كە كاریگەری لەسەر مێشك دەبێت لەڕووی چالاكی كۆمەڵایەتی و پەیوەندییەكانی بەدەوروبەرەوە لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی مرۆڤدا دەرەکەوێت.

تووشبووانی ئۆتیزم لە قسەكردن تێناگەن یاخود بەگران توانای تێگەیشتنی وشەكانیان هەیەو ناتوانن گوێ لەوانیتر بگرن و لە ئاماژەكانی جەستەی بەرامبەر بگەن و كۆنترۆڵی چینەكانی دەنگ و ریتمیەكەی بكەن و هەندێك جاریش وشەی كەسەكانی تر چەند بارەدەكەنەوە و بێتواناشن لەوەی بتوانن پەیوەندی بەوانیترە بكەن لەرووی كۆمەڵایەتیەوە .

هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ ئۆتیزم:
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هۆکاری سەرەکی توشبون بەم نەخۆشیە دەستنیشان نەکراوە بەڵام توێژینەوەکان ئاماژە بەچەند هۆکارێکی توشبوون بەم نەخۆشیە دەکەن لەوانە ( هۆکاری بۆماوەی، ژینگە، بونی کێشە لە کاتی لەدایك بونی منداڵ، لاوازی کۆئەندامی بەرگری و تەمەنی باوك ).

چارەسەر کردن:
ئۆتیزم لەو نەخۆشیانە نیە بەتەنها ڕێگایەك چارەسەر بکرێت بەڵکو ڕێگە چارە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە جیاوازە دەکرێت بە ڕێگاکانی (باشترکردنی ڕەفتار، ڕێگای بنیادنانی فێرکاری و دەرمان ) چارەسەر بکرێت .


PM:07:25:10/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌