نیشانەکانی بەردی ڕێڕەوی گورچیله
وێستگە ستایل-
بەردی گورچیلە، بریتییە لە نیشـــتووی رەق و بچووک هه‌ندێكجار له‌ناو گورچیله‌دایه و هه‌ندێكجار ده‌چێته ڕێڕه‌وی گورچیله، دکتۆر ئاری پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله و پرۆستات و نه‌زۆكی، له‌م بابه‌ته‌دا باس له نیشانەکانی هه‌بوونی بەرد ده‌كات له ڕێڕەوی گورچیله.
نیشانەکانی بەردی حالب"ڕێڕه‌وی گورچیله" بریتین لە:
1-ئازارێکی زۆر له ناوچەی کەلەکه و پشتی کەلەکه یان ژێر پەراسو
2-بونی ئازار له خوار سک یان میزەڵدان و خواروی میزەڵدان (ئەندامی_زاوزێ)
3-ئازارێک به شێوەی شەپۆل یان ناوبڕ دیت و دەڕوا
4-ئازار و سوتانه وه لەکاتی میزکردن
5-گۆڕینی ڕەنگی میز بۆ پەمەیی باو یان سوور یان قاوەی
6-بونی میزێكی لێڵ یان بۆن ناخوش
7-زوو زوو چونە سەرئاو بۆ میزکردن و کردنی میز بە ڕێژێیەکی کەم
8-دڵ تێکەڵ هاتن و ڕشانەوە
9-لەرز و تا له کاتی هەوکردنی گورچیله کاندا
PM:03:53:05/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1064
جار خوێنراوه‌ته‌وه