ڤیدیۆ: فیلێك له‌به‌ر برسێتی ده‌چێته ماركێتێك و خۆی تێرده‌كات
وێستگە ستایل-
گرته ڤیدیۆی فیلێكی زه‌به‌لاح له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتوه، فیله‌كه چۆته سوپه‌رماركێتێك له تایلاند، ته‌مه‌نی ئه‌م فیله 25 ساڵه.
ئه‌م فیله قه‌باره گه‌وره‌یه كێشه‌كه‌ی 4 تۆن بوه و ماوه‌ی 10 خوله‌ك له‌ماركێته‌كه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ی سه‌ری له سه‌قفی ماركێته‌كه توند ببێت، خاوه‌نی ماركێته‌كه توانیویه‌تی فیله‌كه بكاته ده‌ره‌وه، زیانی 22.70 جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی به ماركێته‌كه گه‌یاندوه.
جاكای خاوه‌نی ماركێته‌كه‌یه وتویه‌تی" ئه‌مه یه‌كه‌مجاره فیل سه‌ردانی ماركێته‌كه‌م بكات هیوادارم نه‌گه‌ڕێنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی فیله‌كه بڕوات برنج و هێلكه و مریشك و شیرینی خواردوه له ماركێته‌كه‌م و شۆك بووم به‌وه‌ی فیل خواردنی شیرین ده‌خوات، چونكه فیله‌كان خواردنی سوێر ده‌خۆن"
پاش چونه ده‌ره‌وه‌ی له ماركێته‌كه پاسه‌وانه‌كانی ژیانی وشكانی فیله‌كه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆناو دارستان و له مه‌ترسی دوریان خستۆته‌وه، باسیان له‌وه‌ش كردوه چاودێری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی جارێكی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه.
فیله‌كان بۆ مانه‌وه‌یان له‌ژیان ڕۆژانه پێویستیان به خواردنی 150 كیلۆ خواردن هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌كاته375 قتو فاسۆلیای ئاماده‌كراو، پسپۆڕانی ژینگه باس له‌وه ده‌كه‌ن فیله‌كان له‌ئێستادا ئاره‌زووی ئه‌و خواردنانه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ ده‌یخوات بۆ ئه‌وه‌ش خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ماڵ و ماركێته‌كان به‌دوای خواردندا ده‌گه‌ڕێت له‌جیاتی خواردنی گه‌ڵای دار كه پێشتر له دارستانه‌كان ده‌یانخوارد.
PM:03:49:05/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه